پێشنیوەرۆی سێشەممە 30 خەزەڵوەر وەفدێكی باڵای حیزبی دیموكراتی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
وەفدی میوان كە لەلایەن بەڕێز مستەفا مەولودی، سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان سەرپەرستی دەكرا، لەلایەن وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا قسەو باسێكی تێرو تەسەل لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو ئێرانو كوردستان كراو رووداوو پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە بە وردی خرایە بەرباسو هەردوو لا خوێندنەوە خۆیان لەسەر بارودۆخەكە ئاشكرا كرد.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باس لە هاوكاریی حیزبو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرایەوەو ئاماژە بە پێویستی هاودەنگی زیاتری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەم قۆناغە هەستیارە درا.
لەمیانەی دیدارەكەدا هەردوو وەفدی حیزبی دیموكراتی كوردستانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان جەختیان لەسەر پەیوەندیو هاوكاری زیاتری نێوان هەردوو لا كردەوە.