پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 21ی گەلاوێژ، وەفدێكی حیزبی شیوعی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ گۆران حسێن، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو سكرتێری كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی سەردانی بارەگای ناوەندی كۆمەڵەیان كرد.
وەفدی میوان لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ كەریم كەریمی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
وەفدی میوان بەدەربرینی نیگەرانی خۆیان لە پیلانی تیرۆریستی خۆفرۆشی كۆماری ئیسلامی دژ بە هاوڕێ رەزا كەعبی دەربڕی. هاوكات خۆشحاڵی خۆیان بە پوچەڵبوونەوەی ئەو هەوڵە تیرۆریستییە نیشانداو ئیدانەی كردوە تیرۆریستییەكانی رژیمی ئێرانیان كرد دژ بە كۆمەڵەو حیزبەكانی رۆژهەڵات.
لەدیدارەكەدا وەفدی كۆمەڵە سوپاسی هاودڵی حیزبی شیوعیو سەرجەم ئەو لایەنانە كرد كە دژ بەو كردەوە تیرۆریستییە هەڵوێستیان نیشان داوە.