رۆژی یەكشەممە 14ی خەرمانان وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتیكی گەلان (پەیەدە)ی لە هەرێمی كوردستان كرد.
وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندییو بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی سەرپەرشتی دەكرا، لەلایەن وەفدێكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (پەیەدە) بەسەرپەرستی بەڕێز غەریب حەسۆ، نوێنەری پەیەدە لەهەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر رووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژئاوای كوردستانو لەشكركێشی توركیا بۆ سەر ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان كراو هەستیاریی بارودۆخەكەو مەترسییەكانی سەر كورد جەختی لەسەركرایەوە.
وەفدی كۆمەڵە بە مەحكومكردنی پیلانی وڵاتانی داگیركەری كوردستان، لەوانە ئێرانو توركیاو سوریاو عێراق بۆ لەباربردنی ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان، پشتیوانی كۆمەڵەی لە خەباتی رەوای كورد لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو هێرشی سوپای توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستانو كوشتاری خەڵكی سڤیل مەحكوم كرد، هەروەها بە ئاماژە بە راگەیاندنی فەرمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئامادەیی كۆمەڵە بۆ هەر چەشنە هاوكارییەك بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دووپات كردەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر یەكڕیزیو هاوكاریی زیاتری حیزبە كوردستانییەكان كردەوەو جەخت لەسەر ئەوەش كراویەوە كە پەیوەندییەكان كۆمەڵەو پەیەدە زیاتر پەرە بستێنێتو دیدارو كۆبوونەوەكان بەردەوام بێت.