رۆژی دووشەممە 18ی گەلاوێژ وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە سكرتاریای حیزبی دیموكراتی كوردستانو لەگەڵ وەفدێكی سەركردایەتی ئەو حیزبە كۆبووەوە.
وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئێخانیزادە لەلایەن وەفدی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز خالید عەزیز پێشوازیی لێكرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا قسەوباسێكی چڕو پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو ئێرانو كوردستان كراو ئەولەویەتەكانی كاری هاوبەش لەنێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خرایەبەر باس.
پاش نزیكەی 3 كاتژمێر گفتوگۆ هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندی زیاتری نێوانیانو دۆزینەوەی میكانیزمەكانی كاری هاوبەش لەنێوان هەردوو لا كردەوە.