رۆژی 27/2/2019، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دیدارێكیان لەگەڵ بەڕێز ساندی مارتین، ئەندامی پەرلەمانو سەرۆكی گروپی پەرلەمانتارانی بریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجامدا.
لەو دیدارە دۆستانەدا كە هەر یەك لە هاوڕێ رەزا كەعبی، دەبیری هەیئەتی ئیجرایی كۆمەڵەو هاوڕێ حەمید مورتەزا زادە راوێژكاری كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەو بەرپرسی كومیتەی بریتانیا، هەروەها بەڕێز كاك مەولود سوارە ئەندامی رێبەریو نوێنەری حیزبی دیموكراتی كوردستان لەبریتانیا بەشداربوون.
لە دیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر دوایین رووداوەکانی ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان کرا و بەڕێز ساندی مارتین لەتازە ترین هاوکاری دە حیزب و لایەنی سیاسی ئێرانی کوردستانی و دەست بەکار کردنی هاوکاری لەژێر ناوی “لە پێناو ئازادی و یەکسانی لە ئێران دا”، ئاگادار کرایەوە.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە باسێکی گشتی لەسەر کەیسی چل سالەی کۆماری ئیسلامی و هەروەها دواین ئالوگۆرەکانی ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و دەست تێوەردان و خەراپکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و دانی چرا سەوزی وڵاتانی ئەوروپا بە ئێران و پشت نەگرتنی گەلانی ئێران لەلایەن وڵاتانی ئەوروپای و هێشتنەوەی کۆماری ئیسلامی تا ئەمرۆ.
بەرێز ساندی مارتین لەگەل ئەوەی خۆشحالی خۆی لەم دیدارو چاوپێکەوتنەدا دەربری و پشتیوانی خۆی لە جولانەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربری و تەکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو رژیمانە درەنگ یا زوو دەرۆن و کورد و نەتەوەکانی تری لە ئێران بە مافەکانی خۆیان دەگەن.
ئەم کۆبونەوەیە دەسپێکێك دەبێت بۆ ئەوەی لەداهاتوو دا دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سیاسی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بخەینەوە سەریەك و بەیەك دەنگ و یەك ووتار لەگەل دۆستان و خەلکانی بیانی دیدارو چاوپێکەوتن و کاری دیپلوماسیمان درێژە پێ بدەین.