زۆر بەداخەوە رۆژی 16ی خەرمانان دوو پێشمەرگەی فیداكاری حیزبی دیموكراتی كوردستان لەناوچەی سەردەشت لە كەمینێكی هێزەكانی رژیمی ئیسلامیدا گیانیان بەختكرد.
بەپێی راگەیاندنی فەرمی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئازاد ئاڵیو ئەمیر قادریان، دوو پێشمەرگەی لێهاتووی دیموكرات رۆژی 16ی خەرمانان لەنێوان ئاواییەكانی كانی زەرد، وەردێو گڵكەند لەناوچەی سەردەشت كەوتونەتە ناو تەڵەی ئینفجاریی رژیمەوەو بەهۆیەوە گیانیان بەختكردوە.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێڕای دەربڕینی خەمو پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی لە رێبەریی حیزبی دیموكراتی كوردستانو هەموو هاوڕێیانیانو بەتایبەت بنەماڵەی ئەو دوو پێشمەرگە گیانبەختكردوە دەكات.
ناوو یادیان بەرزو بەڕێز بێت.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی خەرمانانی 1395 – 8ی سێپتامبری 2016