لەماوەی ئەو رۆژانەی كە پلینۆمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بەڕێوەدەچوو، ئاخێزێكی بەهێزو راپەڕینێكی جەماوەریی و یەكگرتوانە، كۆماری ئیسلامی لەگەڵ گەورەترین قەیرانی دەورانی دەسەڵاتی خۆی بەرەوڕو كردەوە. لەو رۆژانەدا شاهیدی بەشداریی بەرینی ژنان، لاوان، كرێكاران، زحمەتكێشانو خەڵكی خەباتكار بووین كە لە درێژەكێشانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیو ئەم تاریكستانەی ژیانیان وەزاڵەهاتوونو توڕەییو هەڵچوونی خۆیان نمایش كرد.
ئەم رۆژانە خەباتو راوەستانی بێ باكانەی خەڵك دژی رژیمێك كە لەچوار پایتەختی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزێكی بان دەستە، نیشانیدا كە لەبەرامبەر ئیرادەو هێزی یەكگرتووی خەڵك تا چ رادەیەكە بێ تواناو لاوازە.
بێگومان ئێرانی پێشو پاش راپەڕینەكەی ئەم دواییە لە هەموو هاوكێشە سیاسیو كۆمەڵایەتییەكان لێكتر جیاواز دەبێت، ئەمەش لەسایەی خەباتو خۆڕاگری ئێوە خەڵكی ستەملێكراوە كە بەخوێنو گیانبازی دەیان كەس، بۆ هەمیشە لە مێژووی هاوچەرخدا دەمێنێتەوە.
پلینۆمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بۆ هەموو خەڵكی خەباتكار، ژنانی بەجەرگ، لاوانی شۆڕشگێڕو كرێكارانو زەحمەتكێشان سڵاو دەنێرێتو بڕوای تەواومان بەوەیە كە ئەم خەباتە بە ئامانج دەگاتو دامودەزگای گەندەڵی ئەم رژیمەی دژە خەڵكییو، دژە ژنو دژە ئازادییە بۆ هەمیشە رادەماڵێت.
بەهێزبێت خەبات یەكگرتووانە دژی كۆماری ئیسلامی
بڕوخێ رژیمی كۆماری ئیسلامی
پلینۆمی هەشتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەفرانباری 1396 – ژانویەی 2018