لاوانی خوێنگهرمو شۆڕشگێڕی کوردستان!
بڕیاره ئه‌مڕۆو به‌یانی (شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه ٢٦ و ٢٧ ی گه‌لاوێژ) له سنه فێستیڤاڵێکی کولتووری به‌ڕێوه بچێت که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ڕژیمه‌وه ئاماده‌کاریی بۆ کراوه. ئه‌م فێستیڤاڵه که به ‘سوره’ ناسراوه‌و یانزه‌یه‌مین خولی هێنراوه‌ته سنه له حه‌وت به‌شدا بابه‌تی بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و چه‌ند مانگێکه بانگه‌وازی بۆ ئه‌کرێت. فێستیڤاڵی شیعر‌و چیرۆکی سوره ساڵانه بۆ په‌ره‌دان به کولتووری تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی‌و بیره‌وه‌رییه‌کانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵ ڕژیمی له‌ناوچووی به‌عسی عێراق‌و په‌لهاویشتنی بیرۆکه‌ی وه‌لایه‌ت فه‌قیهی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و زاڵکردنی بێدادگهریی ئیسلامی به سه‌ر کۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت لاوان‌و ژناندا کار ده‌کات.
به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م هه‌وڵه کولتوورییه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی که پشت به ڕاوێژ‌و ڕێوێنییهکانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی لاوان‌و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی به‌رده‌وامه‌و ئاسه‌واری ‘شۆڕشی فه‌رهه‌نگی’ی ڕژیمه، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر لاوانی ئێران‌و به تایبه‌ت لاوانی کوردستان دانه‌ناوه‌و دوای ههوڵو بانگه‌شه‌یه‌کی زۆری ڕژیم له کوردستان، توانیویانه له پارێزگای کرماشان ته‌نیا ده (١٠) به‌رهه‌م بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه ڕابکێشن که به وته‌ی خۆیان زیاترین ژماره‌ی به‌رهه‌مه نێردراوهکانیشه له ئاستی پارێزگاکانی ئێران‌دا.
لاوانی خوێنگه‌رمی کرماشان!
وه‌ک ئاگادارن له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی ناوه‌نده کولتووری‌و چاپهمهنییهکانو هه‌روه‌ها هێزه ئینتزامییهکانییهوه چه‌ند جار سووکایه‌تی به ئایینی ڕه‌سه‌نی یارسان کردووه‌و هه‌موو کورد‌و به‌تایبه‌ت لاوانی یارسانی پێ بریندار کردووه که ئاکامه‌که‌یشی خۆسووتاندنی چه‌ند لاوی شۆڕشگێڕی یاری بووه له ههمهدانو کرماشان؛ ئێمه سه‌ره‌ڕای وه‌فاو ئه‌مه‌گ بۆ هه‌موو کوردانی یاری‌و لاوانی په‌یڕه‌وی ئه‌و ئایینه ڕه‌سه‌نه پێمان وایه باشترین ڕێگا بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی سووکایه‌تیکردنی به ئایینی یاری و لاوانی کرماشان‌و هه‌موو بیرێکی جیاوازی تر، نه وتن به سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و به‌شداری نه‌کردنه له هه‌ر بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌و ڕژیمه‌دا، ته‌نانه‌ت بایکۆت کردنی به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کانی وه‌ک مۆسیقای ئایینی‌و فیلم‌و گۆڤاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
به هیوای سه‌رکه‌وتنی لاوانی کورد له هه‌و شوێنێکی جیهان به تایبه‌ت کرماشان‌و، لاوانی یاری بهتایبهتترو هه‌روه‌ها پووچه‌ڵتر بوونه‌وه‌ی هێرشه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
ڕێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
17/08/2013
٢٦ی گه‌لاوێژی ١٣٩٢