محه‌ممه‌د حه‌کیمی
32 ساڵ به سه‌ر خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌دا تێدهپهڕێتو هێشتا پرسی ژن وه‌ک پرسێکی گرنگ له ئارادایەو بایه‌خێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له ئاست جیهانیو نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ر بۆیه ئێستاش وه‌ک پرسێکی سه‌ره‌کی له‌م پرسه دهڕوانێتوههڵسوکهوتی له گه‌ڵدا دهکاتو به گژ هه‌موو سوننه‌ته کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌کاندا چووە. کۆمه‌ڵه وەک هێزێکی پێشکەوتنخواز هاو کات لەگەڵ سەرهەڵدانی پشتگیری کرد له ڕۆڵی ژنان‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵی هه‌موار کردنی ئازادی ژنان‌و ره‌خساندن‌و دروست کردنی فه‌زایەکی ئازاد‌و بیرمه‌ند کردنی ژنانی دا له ئاست کوردستان. دوای ده‌ستپێکردنی خه‌باتی ئاشکراو خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستان دژ به رژێمی شا‌و تیا چوونی ئه‌و رژێمه، بارودۆخێکی وه‌ها بۆ ژنان ره‌خسا که ژن بتوانێ بێته ناو مه‌یدانی خهباتو بۆ مافه ره‌واکانی خۆی تێ‌بکۆشێ. ژنی کورد ده‌مێکه چاو له دووی ئازادی بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می پیاوسالاری‌و سه‌رکوتی ژنان بوو، هه‌ر بۆیه کڵپه‌ی ئاگرو ئازارێکی زۆر له ناخی ژنان قه‌تیس مابوو و خۆی وه‌ک گێژهلووکه به هه‌موو که‌لێن و قۆژبنێکدا ده‌داو ئارامی نه‌ده‌گرت، نۆقرهی لێ هه‌ڵگیرابوو و له رێگهیەک بۆ ده‌رباز بوون ده‌گه‌ڕا تا خۆی له‌و بارودۆخه‌ی قهتیساویه رزگار بکات. له ڕۆچنەیەک ده‌گه‌ڕا تا ئازار‌و ده‌رده‌کانی تیا بشواتهوەو بگات به ئازادی. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو که کۆمه‌ڵه داوای له ژنان کرد که بچنه نێو ریزهکانیهوەو له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و رزگاری چینایهتیو خەبات لە پێناو به‌رابه‌ریدا به‌شداری بکهنو هه‌وڵ بده‌ن بۆ رزگار کردنی مافه‌کانی خۆیان له کۆیله‌تی و کۆیلایهتیو لە بزووتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمە بۆ یه‌که‌م جار بوو کە ژن هه‌ستی به ئازادی‌و به‌رابه‌ری له ژیانیاندا دەکرد. هاوکات له گه‌ڵ شۆرش‌و راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران به دژی شا، خه‌باتی ژنانی کورد ده‌ستی پێکردو کوردستان بووه گۆڕەپانی خەباتی رزگاریخوازانه‌ی ژنان. دیارده‌ی به‌شداری ژنان له خه‌باتی کوردستان، چ له دژی شا و چ له دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی پای نایه قۆناغێکی نوێوەو ئه‌م خه‌باته ژنانی هاندا بێنه نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه. ژنان له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کانی دژ به رژێمی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌ر وه‌ها له شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی شاری سنه، زۆر ئازایانه به‌شداریان کرد‌و لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕانەی گەلی کوردیان بە کار‌و ئازایەتیو لێهاتوویان نه‌خشاند. پهرهیەکی نوێیان له ژیانی ژناندا نه‌خشاندو ههنگاوێکی گه‌وره‌یان به‌ره‌و ئازادی نا. ژنان له کوردستان به هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاو سالارانەو نه‌بوونی خوێندهواریو هه‌روه‌ها به زۆر بە شوو دان و ژن به ژن کردن له نێو کورده‌واریدا، ئازار‌و ده‌ردو چه‌رمه‌سه‌ری زۆریان چێشتبوو، هه‌ر بۆیه دوای ئاشکرا بوونی کۆمهڵەو خه‌باتی چه‌وساوه‌کان ، ژنان به گشتی روویان کرده کۆمهڵەو کۆمەڵەیان بە خاون ئەو زەرفیەتە دەبینی بۆ خه‌باتی خۆیان دژ بە فەرهەنگی دواکەوتووانەی باوی دژ بە ژنی زاڵی نێو کۆمەڵگای ئەو سەردەمو له‌م پێناوه‌دا به سه‌دان ژنی تێکۆشه‌ر گیانی خۆیان فیدای رزگاری‌و مافی به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو کرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا که سوننه‌ته کۆنه‌کان بشکێنن‌و شکاندیان. ژنان له کۆمه‌ڵه سه‌دان داستانی سه‌روه‌رییان بۆ رزگاری گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد تۆمار کرد‌و ئێستاش کاتێ بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خوێنینه‌وه زۆر به جوانی ڕۆڵ‌و جێپه‌نجه‌ی ژنانی کۆمه‌ڵه دیارەو جێ دەستی خۆی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا به جێهێشتووەو ئه‌و کاریگەرییە زۆر به‌رچاوه.
رژێمی کۆماری ئیسلامی ئه‌وژنانه‌ی که ده‌هاتنه ریزه‌کانی خه‌باتی ئازادی کوردەوە دهگرتو له به‌ندیخانه‌کانی توندی دهکردنو به سه‌دان خۆڕاگری‌و خوڵقاندنی ئه‌فسانه له ناو زیندانه‌کانی رژێم له لایه‌ن ژنه شۆڕشگێره‌کانه‌وه تۆمار کراوەو ئه‌و ژنانه ته‌نانه‌ت له سهرهمهرگیشداو له ژێر په‌تی سێداره‌دا ته‌نیاو ته‌نیا داوای ئازادی کوردستان‌و مافی ژنیان له ژێر رێبازی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌کرد. ژنانی کۆمه‌ڵه پرسی ژنانی کوردیان برده قۆناغێکیترو ئێزنیان به هیچ شتێک‌و که‌سێک نه‌دا بێ رێزی بکه‌ن به ژن‌و ئاسۆیەکی روونی ژیانیان بە ڕووی ژناندا کردەوەو خه‌باتێکی ئازایانەو خۆڕاگرانه‌یان بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و مافهکانیانو دژ به ده‌سه‌ڵاته نگریسه‌کان ئه‌نجام دا. ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستان له شار‌و دێهاتهکانو له ژێر پۆستاڵی داگیرکه‌رانی کوردستان، ده‌ستیان دایه خهباتو به هه‌موو شێوه‌یەک دەورێکی دیار‌و کاریگەریان لە خەباتی چەکدارانەی هێزی پێشمهرگەو هه‌موو بوارەکانیدا گێڕا. له بواری کاری نههێنیو رێکخستنەکانداو یارمه‌تیدانی نهخۆشو بریندارهکانو هه‌روه‌ها نووسراوەو سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیان ده‌کردو هه‌وڵی ئه‌وه‌یانده‌دا خه‌ڵک له کرده‌وه‌و پیلانه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی وه‌ئاگا بێنن‌و ورەی خه‌ڵکیان ده‌برده سه‌ره‌وه. بۆ به‌رگریکردن له مافه ره‌واکانی خۆیان‌و هه‌ر بۆیه رژێم بێ به‌زه‌ییانه دژ به‌و ژنه تێکۆشه‌رانه هه‌ڵوێستی دهگرتو ده‌یانی گرت‌و به هه‌موو شێوه‌یەک ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری دهدانو زیندان‌و سیاچاڵه‌کانی رژێم پڕ بوو له ژنانی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵه .
ژنانی کۆمه‌ڵه جیاوازیەکی تایبه‌تیان هه‌بوو لەو ژنانەی کە لە حیزبه شۆڕشگیرهکانیترداو دواتر لە ریزەکانی خەباتی چەکدارانەدا بەشداریان کرد‌و ئەوەش ئه‌و پێناسە سیاسییه بوو که ژنان له نێو کۆمه‌ڵدا بۆ خۆیان‌و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کوردستان تۆمار کرد. روون‌و ئاشکرایه کە ژنی کورد له بواری بزووتنەوی روو لە گەشەی ژنان لە پێناو رزگاری نەتەوەیی‌و بە تایبەت بزووتنەوەی یەکسانی خوازانەی نێوان ژن‌و پیاو لە کۆمەڵگا، لە سۆنگەی کۆمەڵەوە هەنگاوی نایه قۆناغێکی نوێوەو تا ئێستاش ئه‌و خه‌باته بووه به خه‌باتی به‌رگری له مافهکانیانو خه‌باتی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی. چونکه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن رژێمه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه بوو به هەوێنی خهباتو ئازادی ژن. چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له لایه‌ن دەسەڵاتو داب‌و نەریتە کۆنەپەرستانەکانەوە دیارترین جۆری ستهمەو درێژترین هێڵی مێژوویی له خه‌باتی کورددا پێکهێناوەو ئه‌مه‌ش وه‌ک سەمبۆڵێک له کۆمه‌ڵه‌دا به‌رز راگیراوەو ژن له کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌و قۆناغه ترسێنه‌ره‌ی تێپەڕاندووەو قۆناغێکی نوێی له خه‌بات پێکهێناوەو توانیویه‌تی ستراتیژیه‌کی نوێ رچاو بکات‌و بۆ رزگاری گه‌لی بن ده‌ستی کوردستان‌و هاوتەریب لەگەڵ خەباتی نەتەوەیی ئه‌و ستراتیژییه بکات به هەوێن بۆ رزگاری ژن له کوردستان. ژنان له کۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتیان کردووه بۆ رزگاری ئینسان‌و کێشه‌ی دیلایهتیو کۆیلایه‌تی ژن‌و به تایبه‌ت نه‌هێشتنی کێشه‌ی ژنان‌و چارەسەر کردنی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی له ژیانی رۆژانه دا بۆ ژن دێته پێش. کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبێکی سه‌راسه‌ری توانی خه‌باتی ژن بگوازێته‌وه بۆ چاخێکی نوێ‌و کێشه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای مهدهنیو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لابهرێتو به‌رابه‌ری بسه‌پێنێت به بێ جیاوازی